یەکشەممە و دووشەممەی دابێ پشووی فەرمین

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە بۆنەی ساڵی نوێوە یەکشەممە و دووشەممەی دابێ پشووی فەرمی دەبن.
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی گەلانی كوردستان و عێراق دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی چارەسەری كێشەكان و دووربوون لە گرفت، ببێتە ساڵی سەقامگیری و یەكڕیزی. هەر بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژانی یەك شەممە 2017/12/31 و دوو شەممە 2018/1/1 دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیران
2017/12/28




