٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داگیرکاریی حەشدی شەعبی گەیشتە گوندێکی قەرەھەنجیر

سەرچاوە: KDP.info

قەرەهەنجیر-KDP.info- ھێزێکی سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ گوندی (خاڵۆ بازیانی) سەر بە قەڕەھەنجیریشیان داگیر کرد و بە تانک و ھامەری سەربازییەوە گوندەکەیان پشکنیوە .

(ئیسماعیل ھەنارەیی)، کادیری پێشکەوتووی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەیانیی ئەمڕۆ ھێزێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە  لە ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێڵی سەربازی پێک ھاتوون پێشڕەوییان بەرەو گوندی (خاڵۆ بازیانی) سەر بە قەرەھەنجیر کردووە و ماڵەکانی گوندەکەیان پشکنیوە، کاتێکیش خەڵکی گوند پرسیاریان لەبارەی پشکنینی گوندەکە کردووە، حەشد وەڵامی ئەوە بووە ھاتوون بزانن بۆچی پێشمەرگە لەو گوندەیە.''

(ئیسماعیل ھەنارەیی) دەڵێت: ''لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی گوندەکە ھیچ پێکدادانێک لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی ئەو سنوورە و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا ڕووی نەداوە، فەرماندەکەی حەشد بە گوندنشینانی ڕاگەیاندووە، بەیانی دەگەڕێنەوە گوندەکە و لەگەل پێشمەرگە کۆ دەبنەوە، ئەمە بۆ جاری یەکەمە حەشد داگیرکارییەکانی دەگاتە گوندی (خاڵۆ بازیانی)."

قائید میرۆ
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار