شێخ جه‌عفه‌ر ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات: مەترسیی جیددی لەسەر کوردستان هەیە

هەولێر-KDP.info- جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیێنێ کە هۆكاری ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕیفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو خیانه‌تی گرووپێک بوو و دەشڵێ "ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوون، هاوكاریی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبییان ده‌كرد تا بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان و وه‌ك شاره‌كانی عیراقی لێ بكه‌ن"، گوتیشی کە مەترسیی جیددی لەسەر کوردستان هەیە.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا کە فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمهرگهشە ده‌ڵێت "ئاڕاسته و گرووپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكکهوتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن، ئاوایش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن"، ئەو ئاشکرایشی دەکات کە ته‌نانه‌ت ئه‌و توندوتیژیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گرووپه بوون نه‌ك خه‌ڵك، چونكه به‌وه ویستیان بیانوو بده‌نه ده‌ست سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی تا به ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه بێنه‌وه سلێمانی و هه‌موو كوردستان."
سوتاندنی فەرمانگە و بارەگاکان موئامهرهیهك بوو
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا کە هاوکات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانە، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌و هێزه كردووە كه له ناو شاری سلێمانی و شوێنه‌كاندا بڵاو كرانه‌وه له دوای خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی "هێزی باڵای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كوردستانه كه له دوای خۆپیشاندانه‌كان و توندوتیژییه‌كان به مه‌بەستی پاراستنی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نیانه دابه‌زینه ناو شار و قه‌زا و شوێنه‌كان، ئه‌م هێزه پێشمه‌رگه و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و خه‌ڵك ده‌پارێزێت، ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مهدهنیانهین."
گوتیشی "ئه‌و هێزه له‌ژێر فەرمانی لیژنه‌ی ئه‌منیی شوێنه‌كان بووه، ئیتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگاره یا قایمقام یاخود مدیر ناحیه، ئێستا به فەرمانی پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌و هێزه له ناو شار و شارۆچكه‌كان كشاونه‌ته‌وه."
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ڕه‌تی كرده‌وه توندوتیژی و سوتانی باره‌گای حیزبه‌كان و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان كاری هاووڵاتی و خۆپیشانده‌رێك بێت كه داوای مووچه و خزمه‌تگوزاری ده‌كات و گوتی "ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویان دا، سوتانی فه‌رمانگه‌كان و باره‌گای حیزبه‌كان و پشێوینانه‌وه داوای خه‌ڵك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه موئامهرهیهك بوو كه كه‌وتنه ناو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌وانه بۆ شتی تر به كاری ده‌هێنا من وه‌ك كوده‌تایه‌ك ده‌مبینی، مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو دۆخی كوردستان تێكبده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عیراقدا تا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق بهێننه سلێمانی و هه‌موو كوردستان."
شێخ جه‌عفه‌ر پشێویی خۆپیشاندانه‌كانی به پیلان ناو برد و گوتی "ئه‌م پیلانه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه ئێمه ده‌زانین خه‌ڵك و ئه‌و گه‌نجانه گیرفانیان به‌تاڵه و داواكارییان ڕه‌وایه و خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و مه‌رامه‌ی نه‌بوو، دووهه‌زار یا پێنج هه‌زار كه‌س، به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاسایی ناڕه‌زا سهدانههزار كه‌سن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی بوونایه هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی له‌به‌رده‌م هێزی خه‌ڵك خۆی ڕابگرێت."
ئاراستەیەکی یەکێتی و وڵاتێکی هەرێمییش لە پشتییەوە بوون
ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی یه‌كێتی تۆمه‌تبار كرد كه ئه‌و پشێویه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كانیان دروست كردووه به ناوی هاووڵاتی ناڕهزاوه و گوتی "له ناو یه‌كێتیدا ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی تریش هه‌تا چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی و ده‌ره‌وەش له پشتییه‌وه‌ن، ده‌یانه‌وێت سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، هاوشێوه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركووك دووباره بكه‌نه‌وه و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیش بخه‌نه ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق".
مەبەستیان هێنانی هێزی حکوومەتی بەغدا بوو
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا دەڵێ "به‌داخه‌وه ناتوانم ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی و وڵاته دهرهكییهكهش بڵێم له‌ئێستادا، چونكه زۆر كات دۆخی خراپ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی وا ده‌كات كه تا پله‌ی خیانه‌تیش بپۆشیت بۆ كه‌سانی تر، به‌ڵام وه‌ك وتم ئه‌وه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو ئه‌و توندوتیژی و گێره‌شێوێنیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تر، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ناو یه‌كێتی بوون كه كه‌ركووكیان له(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌و ده‌رده گه‌یاند."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كێن له‌ناو یه‌كێتی؟ شێخ جه‌عفه‌ر گوتی"من خۆم حیزب وه‌ك هۆكار ده‌بینم بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان به‌هۆی ئه‌م ململانێ و ناكۆكیانه‌ی ناو حیزب ئیمانم به حیزبایه‌تی به ته‌واوی لاواز بووه، ئه‌و گرووپ و ئاڕاسته‌یه‌ی ناو یه‌كێتی هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان وای كردووه، له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بڕیار ده‌ده‌ن."
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌وه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه و سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ڕووی دا ئه‌مجاره تێكه‌ڵی خۆپیشانده‌ران بوون، ئه‌وه یه‌كێك له به‌رنامه‌كان بوو كه ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه دروست بكه‌ن، له شوێنه‌كانی تریش دووباره‌ی بكه‌نه‌وه دواتر وه‌ك گوێمان لێ بوو له ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش حكوومه‌تی عیراق سوپای عیراق بهێننه‌وه كوردستان، چونكه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكکهوتنیان له‌و ڕووه‌وه پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوو."
کەس ناتوانێ لێیان بپرسێتەوە!
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌زانێت و ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌كاری ئه‌و گرووپه‌ی ناوخۆی حیزبه‌كه ئاگادارن، بۆچی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی لێپێچینه‌وه له‌و گرووپه ناكات، ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌و داوایه یا ئه‌و كاره ناكات؟ شێخ جه‌عفه‌ر گوتی "پرسیاره‌كه زۆر زۆر ڕاست و له‌جێی خۆیدایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئێستا جۆرێك له سه‌رلێشێواوی و لێكترازانی تێدایه، وای لێهاتووه كه كه‌سانێك سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌دا و جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ش به حیزبه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نها بۆ په‌یداكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وایكردووه كه ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆیان یاری بكه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كه‌سیش نه‌توانێت لێیان بپرسێته‌وه، ئه‌وه به‌جێ ده‌هێڵین بۆ مێژوو."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی چییه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به ده‌ردی كه‌ركووك ببه‌ن؟ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی "ئه‌و گرووپه‌ی ناو یه‌كێتی كه ویستیان سلێمانییش به ده‌ردی كه‌ركووك ببه‌ن و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه ناو شاره‌كانی كوردستان، ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست بۆیه ئه‌و خیانه‌ته ده‌كه‌ن، پێشتر ئه‌وه‌یان ده‌سكه‌وت له كه‌ركووك كه خه‌ڵكی خورماتوو كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێت ئێستا تاوانی جه‌نگ له‌و ناوچانه ڕوو ده‌دات، خه‌ڵكی كه‌ركووك تاڵان ده‌كرێن، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخران به حیسابی خۆیان عیراق دێته‌وه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی و ئه‌وان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست، ئه‌م گرووپ و ئاڕاسته‌یه‌ی ناو یه‌كێتی كه ئێستا ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان سه‌ركرده‌ن و پێشتر خه‌باتی شاخیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خیانه‌ت ده‌كات گوێ ناداته ڕابردووی خۆی، به لایه‌وه گرینگه ئێستا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟"
شێخ مستەفا هه‌روه‌ها گوتی "هه‌تا ئه‌و گرووپه خائینه‌ی یه‌كێتی مابن، مه‌ترسیی جیددی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، چونكه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی عیراقن و ده‌یانه‌وێت سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه و هه‌موو كوردستانی ته‌سلیم بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كوردستان ".
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا گوتیشی"ئێستایش ئومێدمان یه‌كڕیزیی میلله‌ت و ساڕێژكردنی برینه‌كانه، ئه‌گه‌رنا ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی، ده‌بێت به خه‌ڵك بڵێین ئه‌و گرووپه خائینه كێن كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه كۆبوونه‌وه‌یان له به‌غداد و كه‌ركووك و سلێمانی له‌گه‌ڵ كردوون و ده‌یانه‌وێت ده‌ستی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بگرن و بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان."
مەترسیی جیددی لەسەر کوردستان هەیە
به بڕوای شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، تا ئێستایش مه‌ترسیی هاتنی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوه و گوتی "هه‌تا ئه‌و گرووپه مابن ئه‌و مه‌ترسییه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، چونكه ئه‌وان له موئامارهی خۆیان ناكه‌ون، ئه‌گه‌ر بڕوانن ئه‌و كه‌سانه له ڕابردوودا فلسێك له گیرفانیاندا نه‌بووه، كه‌چی ئێستا به سه‌دان ملیۆن دۆلار ناڵێن پاره، پاره‌ی نه‌وتیان لایه و تائێستایش له‌و كه‌سانه‌ی بچووكترین به‌رژه‌وه‌ندییان له‌م وڵاته هه‌یه له‌گه‌ڵیان شه‌ریكن و سه‌رانه‌یان لێ ده‌سێنن."
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه گوتیشی "هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كان به جه‌نابی كاك مهسعوودیشهوه ئاگاداری ئه‌و خیانه‌ته‌ی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتین، به‌ڵام وه‌ك وتم دۆخی كوردستان ناله‌باره و، سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه به‌رپرسانه نایه‌نه پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، فه‌وزایه‌ك له كوردستان دروست بووه كه ئه‌وان به هه‌موو جۆرێك ده‌توانن ته‌راتێنی تێدا بكه‌ن".
هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌م دهكهمەوە به مهرهكهبهكهدا
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌كانی وته‌كانی ئاراشی شێخ جه‌نگی دایه‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ری كردبوو، گوتی "وه‌ك وتم ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینه‌كانه نه‌ك كولاندنه‌وه‌ی، ئاراسی شێخ جه‌نگی زۆر سه‌هووه، ده‌بوو باسی ئه‌وه بكات به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به ئێمه‌ی وت به‌رگری مه‌كه‌ن با سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بێنه كه‌ركووك، به‌ڵام ئێمه پێمان وت سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست خاكی كوردستان ناكه‌ین و بێ به‌رگری چۆڵی ناكه‌ین، ده‌بوو باسی ڕۆڵی خراپی خۆی بكات كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له پێشثر تا بیانهێنێته كه‌ركووك، به‌س دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كاتی كولاندنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه نییه."
گوتیشی "هۆكاری(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر ڕیفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو خیانه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی بوو، ئێستایش ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكرێت، بزانم زیانی زیاتر ده‌كه‌ین نه‌ك یه‌ك په‌نجه هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌م ده‌كه‌م به مهرهكهبهكهدا بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوون، ئه‌وانه بوون كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبییان ده‌كرد تا بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان و وه‌ك شاره‌كانی عیراقی لێ بكه‌ن ."
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كوردستان نه‌مێنێت دادگایه‌كی نیشتمانی پێك بهێنرێت، ده‌بێت له دنیادا سزای خائین چییه، ئه‌وانیش هه‌مان سزا بدرێن."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی "ئه‌م گرووپه‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شاخدا ئه‌وه‌یان بكردایه هاوكاریی حكوومه‌تی عیراقی بكه‌ن، ئه‌وا هه‌موویان ڕه‌می ده‌كران و ده‌كوژران، ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش بمایه هه‌موویانی وه‌ك خائین سزا ده‌دا."
له كۆتایی گفتوگۆكه‌یدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی "لێره‌وه ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م كه ئێستا نه‌متوانی هه‌ندێك وردتر ڕاستییه‌كان بڵێم، به‌ڵام دڵنیا بن ڕۆژێك دێت ئینشائه‌ڵا هه‌موویان بۆ باس ده‌كه‌م و ناوی ئه‌و خائینانه ده‌هێنم. به‌ڵام هه‌میشه شانازی ده‌كه‌م به یه‌كێتی و ڕێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له یه‌كێتییه‌كان به ناوی یه‌كێتییه‌وه ده‌یكه‌ن، ڕێبازی مام جه‌لال و یه‌كێتی ڕاسته‌قینه نین."




