٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە سنووری خانەقین ھێزە عێراقییەكان دەستیان بە پێشڕەوی كرد"

سەرچاوە: KDP.info

 

خانەقین-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی لە خانەقین ڕایگەیاند، ھێزە عێراقییەكان بەیانیی ئەمڕۆ دەستیان بە پێشڕەوی كردووە و، بەنیازن تا ئەو شوێنانە بێن كە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا سەربازانی عێراقی لێ بوون.

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین، بە ماڵپەری فەرمیی  پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوو رۆژ لەمەوبەر ھێزە عێراقییەكان لە پردی حەلوان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە و تێیدا بڕیاریان داوە كە دەست بە پێشرەوی بكەن تاوەكو ھێڵی 34ـی سەردەمی رژێمی بەعس، ئەمڕۆیش ھێزێك بە ناوی لیوای مغاویری ھێزەكانی دیجلە دەستیان بە پێشڕەوی كردووە لە ھێڵی گولەجۆ و، ھێزێكی ئاساییش و خۆبەخشەكان چوونە پێشیان بگرن، چونكە ئەوان دەیانەوێت رێگای نێوان كەلار _خانەقین بگرن".

(شێخ مستەفا) گوتیشی، ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ھێڵی 34كە ھی سەردەمی رژێمی بەعسە، تاوەكو ئێستایش ھێزی پێشمەرگە ھیچ جووڵەیەكی نەكردووە، چونكە بەرپرسانی ھێزە عێراقییەكان دەڵێن كە بەپێی رێككەوتنی ١٦ـی ئۆكتۆبەر لەگەڵ ھەندێك سەركردەی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، ئەوان ئازادن بۆ ھەر شوێنك بیانەوێت پێشڕەوی بكەن، بۆیەیش ئەمڕۆ پێشڕەوییان كردووە و دەیانەوێت ئەو ناوچانە ھەموو بگرن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار