حکوومەتی هەرێم، هیوای گەڕانەوەی مەسیحییەکان بۆ زێد و ماڵیان دەخوازێت و جەژنیان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا جەژنی حەزرەتی مەسیح پیرۆزدەکات و هیوادارە کە خوشك و بریانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان، جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له دۆخێكى باشترى گوزه‌ران و سه‌قامگیریدا بكه‌نه‌وه و ئاواره و په‌نابه‌رانیش به سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه ناوچه ئاوهدانكراوهكانیان و به زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان شاد بووبنه‌وه.
لە راگەیاندراوێکدا هاتووە، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێبێت)، پیرۆزبایى له خوشك و بریانانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان ده‌كات و، هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازێ.
ئه‌مساڵیش جه‌ژنى له‌دایكبوون له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به داخه‌وه هێشتا به سه‌دان هه‌زار خوشك و براى مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن، كه له ئه‌نجامى توندوتیژى و تیرۆرى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش و به‌ئامانجگرتنیان له‌ناوچه جیاكانى عێراق، ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه. وێڕاى نه‌مانى داعش‌یش، به‌ڵام به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه و ئه‌و دۆخه‌وه كه هاتۆته‌ئاراوه، متمانه و دڵنیاییان نییه و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان پێكهاته‌یه‌كى مێژوویى و دێرینى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندى كوردستانن كه به‌هه‌زاران ساڵ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دیكه كوردستانیان بنیاتناوه و به‌رگرییان لێكردووه و هه‌مووان پێكه‌وه به ته‌بایى و له‌ئارامى و سه‌قامگیریدا ژیاون.
هیوادارین خوشك و بریانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان، جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له دۆخێكى باشترى گوزه‌ران و سه‌قامگیریدا بكه‌نه‌وه و ئاواره و په‌نابه‌رانیش به سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه ناوچه ئاوهدانكراوهكانیان و به زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان شاد بووبنه‌وه.
دووباره جه‌ژنى له‌دایكبوون له هه‌مووان پیرۆز بێت، جه‌ژنێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له ئارامى بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
٢٤/١٢/٢٠١٧




