٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.سەباح بەرزنجی: لە بری حکوومەت، لەو حزبانەی لە حکوومەت دەکشێنەوە دەپرسم، بەدیلتان چییە؟

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، کشانەوەی دوو لایەنی سیاسی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەنگاوێک بۆ چارەکردنی رەوشەکە نازانێ و دەشڵێ، پێویستە لایەنەکان لەبری کشانەوە لە حکوومەت بریت(بەدیل) و پڕۆژە پێشکەش بە حکوومەت بکەن.

حەفتەی ڕابرد، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشیاندا، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کشانەوەی خۆیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و، وەک چاودێران شرۆڤەی ئەم هەنگاوەی ئەم دوو هێزە کوردستانییە دەکەن، تەنیا بۆ "موزایەدە و هەڵبژاردنەکانە" و چی دی تێ ناخوێندرێتەوە.
(د.سەباح بەرزنجی) پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی، ئەو لایەنانەی بڕیاری کشانەوەیان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوە، دیارە سیاسەتی خۆیان ھەیە، بەڵام ڕاستییەکەی وایە کە ھێشتا دەرفەتی دانوستان لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا ماوە و گوتی، "با بزانین تەنھا رەخنەگرتن و دوورکەوتنەوە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەس نییە بۆ چارەکردنی کێشەکان، با بزانین بەدیل و نەخشە و  پڕۆژەیان چییە بۆ رەوشی ئێستای ھەرێم، واتا ھەر بەوەی بڵێین نەفرەت لە تاریکیی دنیامان بۆ رووناک ناکاتەوە، بەڵکۆ پێویستە بەدیلمان پێ بێ و چرایەکمان پێ بێ، من لە بری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بم لەو حزبانەی لە حکوومەت دەکشێنەوە، دەپرسم بەدیلتان چییە؟."

ئەو بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راشگەیاند "ھەر کاتێک بەدیلێکی واقعی و سیاسی ھەبێت لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و لەلایەن حزبەکانی دەستەڵاتداریشەوە پێشوازیان لێ بکرێت، چونکە کات لە بەرژەوەندیی ئێمەدا نییە و پێویستە بە زووترین کات ئەو رۆژە دیاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە باشترە بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار