٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ حکوومەت گێڕدرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی بۆ حکوومەت گەراندەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بەھۆی تێبینیی زۆری فراکسیۆنەکان پڕۆژەیاساکە بۆ حکوومەت گێڕدرایەوە.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (جەبار عەبادی) لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردووە، کە پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ حکوومەت گەڕاندووەتەوە و ڕەخنەی لە پەرلەمان گرتووە بەبێ ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت بۆ گەڕاندنەوە، گەڕاندوویەتییەوە بۆ حکوومەت و ئەمەش پێشێلکاریی یاساییە.

لای خۆشییەوە ئەندامی لیژنەی ئابووری ووەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ حکوومەت بەھۆی زۆریی تبینی و داواکاریی فراکسیۆنەکانی ناوپەرلەمانی عێراقە، چونکە ھەموو فراکسیۆنەکان تێبینییان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە ھەبوو و تێبینی و داواکاریی خۆیشیان داوەتە لیژنەی دارایی، چونکە پێشتری بەوھۆیەوە پەرلەمان نەیتوانی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکات."
وەک (نەجیبە نەجیب) گوتی، بە دوو رێگا پڕۆژەیاسای بودجە دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەت لە ڕێگەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە دەنگی پەرلەمانتاران یاخوود حکوومەت خۆی داوا بکات ئەو پڕۆژەیاسایەیان بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام بەھۆی پشووی پەرلەمان تائێستا نازانین حکوومەت خۆی داوای کردووە یاخود نا.

گوتیشی، ھەفتەی دابێ پشووی پەرلەمان کۆتایی دێت و رۆژی سێشەممەی دابێ پەرلەمان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی پەرلەمان ئەنجام دەدات.

کورد دوو تێبینیی سەرەکی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ھەیە، ئەویش زیادکردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ١٧%، کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کەم کراوەتەوە و دووەم گۆڕینی ناوی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوتەی پەرلەمانتارانی کورد ئەگەر داواکارییەکانیان لەبەرچاو نەگیرێن، دەنگ بەو پڕۆژەیاسایە نادەن و داواکارییەکانی خۆیشیان ئاراستەی ھەرسێ سەرۆکایەتیی عێراق کردووە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار