حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی گۆڕان و خه‌زعه‌لی ده‌داته‌وه: جووڵاندنی هێز وا ئاسان نییه

هه‌ولێر-KDP.info- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی عێراق له كاروباری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی شه‌عبییش، به ده‌رككردن به نه‌به‌زاندنی سه‌روه‌ریی سیاسی و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان، به دووری ده‌زانێ (عه‌بادی) سه‌رباز بنێرێته سلێمانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (كه‌ریم نووری) فه‌رمانده‌ی دیار له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی ناردنی هێزی عێراق بۆ سلێمانی و سنووری پارێزگاكه لێدوانی بۆ ''غه‌دپرێس'' دا و، به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی و سه‌روه‌ریی ئیداری و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به دووری ده‌زانێ ئاسان بێ بۆ ده‌ستوه‌ردانه كاروباری هه‌رێمی كوردستان هێز بجووڵێندرێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها لێدوانی (قه‌یس خه‌زعه‌لی)ی فه‌رمانده‌ی عه‌سایب ئه‌هلولحه‌قی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن به گوشاری سیاسی وه‌سف ده‌كات. (كه‌ریم نووری) ده‌ڵێ، ''داوای (خه‌زعه‌لی) سیاسییه و بۆ گوشاره به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه.''
چوارشه‌ممه‌ی ڕابرد، (تاڤگه میرزا)ی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(حه‌یده‌ر عه‌بادی) كرد، هێزی ''شه‌رعی''ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكوومه‌ته‌كه‌ی بنێرێته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌منیه‌تی سنووری پارێزگای سلێمانییان بۆ بپارێزێ.
هه‌رچه‌نده سێ ڕۆژ به‌سه‌ر داواكه‌ی گۆڕاندا تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی ئه‌و و (خه‌زعه‌لی)یش ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، ''جووڵاندنی هێز بۆ كوردستان له نێوان لایه‌نه‌كانی به‌غدادا باس نه‌كراوه.''
(كه‌ریم) نایشارێته‌وه كه، ''زۆر ڕێگر هه‌ن له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق نییه، به‌ڵكه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییش كارێكی هه‌روا ئاسان نییه''، جه‌ختیشی كرده‌وه ''فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به پێویستی نازانێ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بكرێ، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌رك به مه‌ترسیی دۆخه‌كه ده‌كات، به‌ڵام په‌نا بۆ بژاری سه‌ربازی نابات.''
چه‌ند ڕۆژێكه به ناوی خۆپیشاندانه‌وه خه‌ڵكێك و گرووپگه‌لێك كه وه‌ك جاودێرانی سیاسی باسی ده‌كه‌ن، لایه‌نی سیاسی و به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای حزبه‌كان به تایبه‌ت باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و تاڵانیان كردوون و سووتاندنیانن.
له‌وباره‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕوونی كرده‌وه ''ده‌بێ داواكاریی خۆپیشانده‌ران ڕوون بێ، هه‌ڵبه‌ته هێرشكردنه سه‌ر باره‌گا و ماڵ و فه‌رمانگه‌كان و سوتاندنیان، كاڕێكی هه‌ڵه‌یه''، ئاماژه‌یشی دا ''بابه‌ته‌كه ئاڵۆزه و باوه‌ڕ ناكه‌م (عه‌بادی) په‌نا بۆ بژاری سه‌ربازی ببات و یه‌كه‌ی سه‌ربازی به ئاراسته‌ی هه‌رێم بجووڵێنێ.''
ئه‌و گوتیشی، داواكاری بۆ به‌كارهێنان و جووڵاندنی هێزه‌كانی عێراق به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكه له گوشاری سیاسی و، حكوومه‌تی فیدراڵ له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كه‌ركووك په‌نا بۆ جووڵاندنی هێز نابات.
زریان زیاد




