ڕاگه‌یێندراو: داوا له عه‌ره‌بی دانیشتووی كوردستان ده‌كه‌ین تێكه‌ڵ به خۆپێشاندانه‌كان نه‌بن

مووسڵ-KDP.info- هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا لە راگەیێنراوێکدا داوا لە هاووڵاتیانی عەرەبی نیشته‌جێی کوردستان ده‌كات، خۆیان دوور بگرن لە خۆپێشانده‌ران ''چونکە دەستی دەرەکییان لە پشتە.''
هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا لە راگەییێندراوێکدا کە کۆپیێکی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی کوردستان ناردووە ده‌ڵێ، ''داوا لە هەموو رۆڵەی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا لە کوردستان و بەتایبەت سلێمانی و ناوچەکانی تر دەکەین، خۆیان دوور بگرن لەو خۆپێشاندانانە چونکە دەستی دەرەکییان لە پشتە و، دەیانەوێت سەقامگیریی کوردستان تێک بدەن.''
لە راگەییێندراوەکەدا روون کراوه‌تەوە، كه ''ئەم خۆپێشاندانانە شەرعی نین و بەکرێگراوان لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەجێندای نێوخۆیی و دەرەکییه و ئامانجیان هێرشکردنی سەر کوردستانە و دەیانەوێت فیتنە لە نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گەلی کوردستاندا بنێنه‌وه.''
چەند رۆژیکە له‌ژێر ناوی خۆپێشانداندا گرووپگه‌لێك به هاندانی چه‌ند لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردستانی و بۆ مه‌رامی حزبی و به پشتیوانیی ده‌ره‌كی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، باره‌گای حزبی و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانیان به‌ئامانج گرتوون و تاڵانی ده‌كه‌ن و ده‌سوتێنن.
كـــاروان بــــاعەدری




