جێگری سوپاسالار: بەغدا رێگری دهكات.. ئەمەریکا بڕیاری داوە راستەوخۆ ھاوکاریمان بکات
ههولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە دەڵێ، لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرهوه تاوەکو ئێستا بەغدا رێگە نادات ھیچ بڕەھاوکاریەکی وڵاتان بگاتە وەزارەتی پێشمەرگە و خۆیشی ھیچ ھاوکاری پێشمەرگە ناکات.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا له لێدوانێکی رۆژنامەوانیداوە ئەوەی خستۆتەڕوو، ھاوکاریەکانی ھێزی پێشمەرگە لەشاری مۆنتریال لەھەرێمی کێبێکی کەنەدا دانراون و ھەرکاتێک بەغدا رێگە بەئێمە بدات ئەو ھاوکاریانە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکەین، کە بەبڕی نۆملیۆن و٥٠٠ھەزار دۆلار دەخەمڵێندرێن و چەندین جۆری چەکی تێدایە."
پێوهست بهو پرسهش جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لیوا (سالار جەباری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بهڵی لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەغدا رێگەی نەداوە نەک تەنیا وڵاتی کەنەدا، بەڵکو ھاوکاری ھیچ وڵاتێک بگاتە ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و رێگری دەکات."
لیوا(سالار) گوتیشی، "لەوکاتەوە ھیچ بڕە چەک و تەقەمەنیهك، تەنانەت پێداویستی لۆجستیش بەھێزی پێشمەرگە نەگەیشتووە و، بەغدا جگە لەوەی مووچە و چەک و پێداویستی پێشمەرگە دابین ناکات رێگە بەوڵاتانیش نادات ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە بکەن، بۆیە ئەمەریکا ئەمساڵ بڕیاری داوە بۆ ساڵی دابێ راستەوخۆ ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە بکات."
بڵند ئیبراھیم




