گرووپێکی پێشمەرگە لە چۆنیەتیی ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی شارەزا کران

ههولێر-KDP.info- لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی ئەڵمانی و سوێدی، سریەی بەرگریی کیمیاییی پێشمەرگە خولی یەکەمیان تەواو کرد.
رائید (ئیسلام چالی)، فەرماندەی سریەی بەرگریی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای 3مانگ و 10 ڕۆژ، لە مەشق و ڕاهێنان بە چەند ئامێرێکی تایبەت، لەسەر چۆنیەتیی ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی، پاککردنەوەی شوێنی پیسبوو بە ماددەی ژەهراوی و چەکی کیمیایی، لەسەر دەستی مامۆستایانی ئەڵمانیایی و سویدی، ئەمڕۆ پێنجشهممه پێشمەرگەکانی (سریەی بەرگریی کیمیایی) خولی یەکەممان تەواو کرد."
رائید (ئیسلام چالی) ئاماژەیشی دا: "بە ئامادەبوونی فەرماندەی سوپای ئەڵمانیا لە کوردستان، مەراسیمی کۆتاییی یەکەم خول دەستی پێ کرد و بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابهش كرا و لە کۆتاییی مەراسیمی تەواوکردنی خولی یەکەمدا، ئارمى وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن خۆم، وهكو فەرماندەی سریەی بەرگریی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە پێشکەشی سەرپەرشتیاری خولەکە کرا و، نهقیب (کامەران عەزیز) یش ئارمى وەزارەتی پێشمەرگەى پێشکەشی سەرپەرشتیاری ڕاهێنەرانی سویدی کرد و چەندین مەدالیای تایبەت بە لۆگۆی پێشمەرگە پێشکەشی هەموو ڕاهێنەرە سویدی و ئەڵمانییەکان کرا، لە لایەن ئەفسەرانی سریەی بەرگری کیمیاییەوە."
فەرماندەی سریەی بەرگریی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشى: "ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە، فەرماندەی سوپای ئەڵمانیا وتەیەکی لە ناو مەراسیمەکەدا پێشکەش کرد و ستایش و دەستخۆشیی لە سریەی بەرگریی کیمیایی کرد و ئاستی تێگەیشتن و فێربوونیانی بەرز نرخاند."
سریەی بەرگریی كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە بهشێكى نوێیه، له ساڵى 2016 لهبهر پێویستیى وهزارهت دامهزراوه و بهردهوام له مهشق و ڕاهێناندایه و تا ئێستا بهشدارییان له چهندین خوڵی ناوه و دهرهوهى كوردستاندا كردووه له ژێر سهرپهرشتیى هێزهكانى هاوپهیماناندا.
نهشوان بهرزنجى





