بهرپرسانی مهخموور: كۆمهڵ داوای گەڕانەوەی قودس دەکات و دهسبهرداری مەخموور دهبێ

ههولێر-KDP.info- سەرۆک فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات مەخموور بگەڕێتەوە سەر ئیدارەی بەغدا و هەرێم دەسبەرداری بێت، بەرپرسێکی پارتیش بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت، ئەوان داوای گەڕانەوەی قودس بۆ فەلەستین دەکەن، کەچی هەڵوێستیان بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی بەغدا دەرهەق بە هەرێم نییە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو شاندێکی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق سەردانی قەزای مەخمووریانکرد، بە مەبەستی بەدواداچوونی کێشەی ھاووڵاتیان و دەرچوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە سەربازییەکانی عێراق لە نێو سەنتەری شارۆچکەکە و سپاردنی مەلەفی ئەمنی شارەکە بە ھێزی پۆلیس، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لەو سەردانەیدا سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی داوایکرد ھەرێمی کوردستان دەست لە ئیدارەدانی شارۆچکەی مەخموور ھەڵبگرێت، داوایکرد بەغدا خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاوڵاتیانی مەخموور بکات.
(زانا رۆستایی)، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شارۆچکەی مەخموور، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "داوا لە ھەرێمی کوردستان دەکەم دەست لە ئیدارەدانی قەزای مەخموور ھەڵبگرێت، لەسەر خەت دەبین بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق خزمەتگوزاری پێشکەش بە دانیشتوانی مەخموور بکات".
لهبهرامبهر ئهو داوا و لێدوانهی (زانا رۆستایی)، بەرپرسی ھەرێمی مەخمووری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (خەلیل پاڵانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێ، "ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین بەغدا ئیدارەی شارۆچکەی مەخموور بکات، چونکە مەخموور خاکی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمانی رژێمی بەعس مەخموور خراوەتە سەر پارێزگای مووسڵ، لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و ئیداری ھەرێمی کوردستانیش بەردەوامین لە ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەی ئیدارەی شارەکە بگەڕێتەوە و دەرفەت بۆ بەغدا نەمێنێت، دەست لە کاروباری شارۆچکەکە وەربدات".
(پاڵانی) گوتیشی، "لە ئێستادا بە ھۆی ئەوەی مەخموور لە ژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقیەکاندایە، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پەکیانکەوتووە و ناتوانن خزمەتی ھاووڵاتیان بکەن".
ههر پێوهست بهو داوا و لێدوانهی ئهندامهكهی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان، (کرمانج عەبدوڵڵا)، بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێمە ئەو قسانەی سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رەتدەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان نەک ئامادە نییە دەست لە قەزای مەخموور بەردات، بەڵکو ئامادەنین سازش لەسەر یەک بستی خاکی کوردستان بکەین، چ جای ئەوەی بگاتە شارۆچکەیەکی وەک مەخمووری خۆڕاگر".
(کرمانج عەبدوڵڵا) گوتیشی، "زۆر بە داخەوە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان داوا دەکات قودس بگەڕێتەوە بۆ فەلەستین، بەڵام داوا دەکات مەخموور بگەڕێتەوە بۆ سەر بەغدا، ئەمە جێگەی ئەسەفە حزبێکی ئیسلامی سیاسی ئەمە ھەڵوێستی بێت بەرانبەر بەو داگیرکاریەی عێراق دەرهەق بە مەخموور و ناوچەکانی دیکەی سنووری دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".
مەخموور بە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری ھەولێر و لە پێنج شارەدێ پێکھاتووە، ژمارەی دانیشتوانی سەد ھەزار کەس دەبێت، دوای ساڵی ٢٠٠٣ێ دووجار داعش ھێرشی گەورەی کردووتە سەر شارۆچکەکە و دەیان پێشمەرگە بۆ پاراستنی، گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی.
قائید میرۆ




