مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد عەبدولعەزیز دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان هەڤاڵ (ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان)ـمان پێ گەییشت.
هەڤاڵ (ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان) یەكێك لەو پێشمەرگە دڵسۆز و بەوەفایانە بوو، لەپێناو سەربەرزی و ئازادیی نەتەوەكەی خەباتی كردووە و تا دواچركەكانی ژیانی بە پێشمەرگایەتی مایەوە.
هاوخەمیمان بۆ خانەوادە سەربەرزەكەی رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و رۆحی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدولڕەحمان) بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
20ـی12ـی2017




