"٥ ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان خەرج کرا"
__2017_12_20_h15m4s57__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لەسەر فەرمانی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەر لە سەری ساڵ دەست بە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەکرێت و دەشڵێت، سەرۆکوەزیران وەک قۆناغی یەکەم بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.
(مەسعوود محەمەد)، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند پڕۆژەیەک بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کارەکانیان وەستابوو، یەکێک لەوانە پڕۆژەی ئاوی قەزای دەربەندیخان بوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان فەرمانی بەوە کردووە، دەست بە پڕۆژەکە بکرێتەوە، وەک قۆناغی یەکەم بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی خەرج کراوە."
(مەسعوود محەمەد) ئاماژەیشی دا: "پێشبینی دەکرێت بەرلە ھاتنی سەری ساڵی نوێ دەست بە کارکردن بکرێت لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و ئێستا کۆمپانیا خەریکی کۆکردنەوەی ستافەکەیەتی بە مەستی کارکردن. پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان یەکێکە لەو پڕۆژانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کێشەی ئاوی خواردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییان چارەسەر دەکات."
قائید میرۆ




