٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاش چۆڵكردنی، بارەگای لقی 11ی پارتی سووتێندرا

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بە چه‌ك هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕانیە، پاش چۆڵكردنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕانیە خۆپیشاندان كرا، خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر لقی 11 پارتی و دوای تەقەیەكی زۆر كە خۆپیشاندەران بە كلاشینكۆف و بیكه‌یسی تەقەیان دەكرد، بەرپرس و كادیرانی لقی 11 بە ناچاری بارەگای لقیان جێهێشت، دواتریش باڵاخانه‌ی لق سووتێندرا، به‌ڵام ئەندام و كادیرانی پارتی زیانبار نه‌بوون.

بەهۆی خۆپیشاندان له‌ رانیە كه‌ گێره‌شێوێنی و پشێوی به‌دوای خۆیدا هێنا، پێنج كەس كوژراون و 80 كەسی دیكەش بریندار بوون.


ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار