٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زێباری: لە ئەگەری هێرشی حەشد پێشمەرگە وەڵامی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دەشتی نەینەوا -KDP.info- لیوا (بابەکر زێباری)، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە دەڵێت، لە ئەگەری هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، وەڵایان دەبێ و پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق نیازی هێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە نزیک مەخموور هەیە.

سەبارەت بە جموجووڵی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوی دیجلە، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە، لیوا (بابەکر زێباری) دەڵێت: ''ئەگەر دووبارە بەغدا بیەوێت لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوە هێرشمان بۆ بێنێ، ئەوا پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە و لە ئەگەری هەر هێرشێک وەڵاممان دەبێ.''

کـــاروان باعەدری 

هەواڵی پەیوەندیدار