٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكاری یاسایی دژی شاسوار عەبدولواحید دەگیرێتەبەر

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی داواکاری گشتی بە نووسراوێکی فەرمی، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە، کە دەست بە رێککاری یاسایی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە (شاسوار عەبدولواحید)، بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان.

نووسراوەکەی سەرۆکی داواکاری گشتی بە ژمارە ٧٤٤ بەرواری ئەمڕۆ ١٩ی مانگی لەسەرە، وێنەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، تێیدا داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دەکات، کە لێکٶڵینەوە لە (شاسوار عەبدولواحید) بکات، بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان، کە دواتر لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە، چەندین بینای حکوومی و حزبی سوتێندران.

لە نووسراوەکەی سەرۆکی داواکاری گشتیدا هاتووە، کەوا سوتاندنی فەرمانگە حکوومییەکان و گرتنی رێگەوبانەکان لە لایەن خەڵکانی خۆپیشاندەرەوە، دەبێت بە ماددەی ٢٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و لە ئەنجامیش ئاگادار بکرێنەوە. 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار