پێشمه‌رگه زیانێكی زۆری به پاشماوه‌كانی داعش گەیاند

هەولێر-KDP.info- شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری مه‌خموور درووست بووه و، چه‌كدارانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
(سیروان بارزانی) به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بە كوردستان 24ـی رایگه‌یاندووە: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 له چیای قه‌ره‌چووغ، له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ درووست بووه و له ئه‌نجامدا زیانی زۆر به‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداره كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "زیانی چه‌كدارانی داعش زۆر بووه و ته‌رمی چه‌كدارێكیشیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
له ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا میحوه‌ری مه‌خموور یه‌كێك له میحوه‌ره گه‌رمه‌كانی جه‌نگی دژی داعش بووه و یه‌كه‌مین جاریش چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان له‌و میحوه‌ره‌وه تێك‌شكێنران.




