٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی ئاماری ھەرێم: سەرژمێریی گشتی کە هاوکاتە لەگەڵ سیاسەتی عەرەباندن، مەترسییە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێم ئاشکرای کرد، بەغدا نیازی ھەیە لە ساڵی دابێ سەرژمێری ئەنجام بدات و دەشڵێ، بۆ زیادکردنی رێژەی عەرەبی ھاوردەیە کە لە باشوورەوە دەیانهێنێتە ناوچە کوردستانییەکان.

بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت و، بە بیانووی جیاوازیش بۆ خۆدزینەوە لە ھەندێ پرس بەغدا ساڵ بۆ ساڵ پڕۆسەکەی دواخست، بەڵام وەک سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان   روونی کردەوە، بەغدا نیازی ھەیە ساڵی دابێ پڕۆسەکە بەڕێوە ببات.

سەرباری ئەوەی باوەڕی وایە کە سەرژمێری بە حکوومەتی عێراق ناکرێت، چونکە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئامادەکاریی زۆری دەوێت و تا سێ ساڵی دیکەش دەخایەنێت،  (سیروان محەممەد) سەرۆکی دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، حکوومەتی عێراق نیازی وایە لە ساڵی دابێ ٢٠١٨، سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدات، بەتایبەتی بۆ ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقەوە.

سەرۆکی دەستەی گشتیی ئاماری ھەرێم ئاماژەیشی دا "پێویستە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی، رەوشی ناوچە کێشەلەسەرەکان ئاسایی بکرێتەوە و  بە قۆناغ ئاسەواری عەرەباندن بسڕێتەوە، چونکە زانیاریمان لایە لە ئێستادا لە باشووری عێراقەوە شەپۆلێکی عەرەبی ھاوردە دهێندرێنە ناوچە کوردستانییەکان، لەبەر ئەوە پێویستە رەوشەکە بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ئاسایی خۆی، ئینجا دەست بە پڕۆسەی سەرژمێری بکرێت."

دوای داگیرکاریی ‌ەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لە کەرکووک و خورماتوو و دەشتی نەینەوا، بەردەوام ھاووڵاتی عەرەب رێژەیان زیاد دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە زەویی کورد بە ھاووڵاتیانی عەرەب دەدرێت و، بەرپرسانی کوردیش مەترسیی خۆیان نەشاردووەتەوە لەوەی پڕۆسەی عەرەباندن دەستی پێکردووە.
(سیروان محەممەد) دەڵێ "ناکرێت تو ھێشتا عەرەبی سەردەمی بەعست نەگەڕاندووەتەوە شوێنی پێشووی کە لێوەی ھاتوون، عەرەبی دیکەش بۆ زیادکردنی رێژەی عەرەب لەو ناوچانە زیاد بکرێت!"

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار