ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هەولێر داوا ده‌كات، هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نەکانیش به‌رێوه بچێت

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر داوا ده‌كات، هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌ماندا به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه بچێت.
له ڕاگەیێندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێدراوە، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یێنێت، له دانیشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى كانوونى یه‌كه‌مدا، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، بڕیارمان داوه به پاڵپشتیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌بارت به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مان له ماوه‌ى سێ مانگدا".
لەو ڕاگەیێندراوەیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى كانوونى یه‌كه‌م دەریکردووە، هەروەها هاتووە، "ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به تێكڕاى ده‌نگ، داواكاره له په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كانى هه‌رێمیش دابنێن له هه‌مان ڕێككه‌وتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم."
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە، بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن رێگاچاره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
ئێواره‌ى دوێنێ یەکشەممە 17-12-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی یادداشتێکی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستاندا، نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات رێکاری یاسایی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بگرنەبەر کە لەماوەی سێ مانگ تێپەڕ نەکات، له نامه‌كه‌شیدا ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌ی سێ مانگدا ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نەوە له 30 ئه‌ندام پێكدێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




