٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەباندن بە شێوازی نوێ لە ناوچە کوردستانییەکان دەستی پێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  جێگری پێشووی پارێزگاری سەلاحەددین پێی وایە، وێڕای ئەوەی بەغدا ھیچ نیەتی نییە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور، لە ئێستادا بە پیلان و بەرنامەی نوێ، حکوومەتی بەغدا سیاسەتی عەرەباندن لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمدا دەسەپەێنێ.

(د. ئەمین عەزیز) جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەددین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جەخت دەکاتەوە کە حکوومەتی عێراق ھیچ نیەتێکی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و ماددەی ١٤٠ نییە و، دەیەوێ تەنیا ئەو بڕگە و ماددانەی دەستووری عێراق جێبەجێ بکات کە لە بەرژەوەندیی خۆیدانە.
ئەو گوتی "ھەر شتێک لە دەستووردا ھاتبێت و لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستاندا بێت، ئەوا بێگومان بەغدا ئامادە نییە جێبەجێی بکات، بەتایبەتی پرسی یەکلاکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وا دە ساڵە تەنانەت ئامادە نییە عەرەبە ھاوردەکان رەوانەی شوێنی خۆیان بکاتەوە."

وەک (عەزیز) گوتی، ئەگەر بەغدا نیەتی ئەوەی ھەبوایە دەستوور جێبەجێ بکرێت، ئەوا تاوانەکانی قەزای خورماتووی ئەنجام نەدەدا کە ھەرچی ھەیە بەسەر خەڵکی کوردیدا ھێناوە و ناوچە کوردستانییەکانی خاپوور کردوون، دەشڵێ "ئێستا بە پیلانێکی نوێ دەیەوێ عەرەبی ھاوردە بگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ عەرەباندنێکی دیکە."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار