کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تەنیا یەک رێکاری ماوە

هه‌ولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی ئاشکرای دەکات، تەنیا یەک رێکاری یاساییان ماوە بۆ ئامادەییان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن. بڕیاریش وایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆ لەسەر وردەکاریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکات.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمسیۆن لە وەڵامی نامەکەی سەرۆکوەزیران (نێچیرڤان بارزانی)ـیە کە داوای لە پەرلەمان کردووە، رێکاری یاسایی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بگرنەبەر و کاتەکەی لە سێ مانگ تێپەڕ نەکات. سەرۆکوەزیران لە نامەکەدا ئامادەییی حکوومەتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان دەربڕیوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سه‌یاح كوره‌چى) ئەندامی ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمى كوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمسیۆنەکەدا باس لە چۆنیەتیی ئەنجدامدانی هەڵبژاردنەکە، پێویستییەکان و کاتەکەی دەکرێت و دواتریش لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە.
(کورەچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، "ئاماده‌كاریی كاره لۆجستییه‌كان پێشتر كراون، زۆربه‌ى كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران و به‌رێوبه‌ره‌گشتیه‌كانیش ڕاهێنانیان كردووه، به‌ڵام دوو خاڵ بۆ ئێمه گرنگه له‌وانه تۆمارى ده‌نگده‌ران ئاماده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش رێكارمان گرتووەته‌به‌ر و ئێستا خاوێن دەکرێنەوە. پێویستە بوودجه‌ش هەبێ و بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له نامه‌كه‌یدا ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه بۆ بوودجه، كه‌واته وه‌كو كۆمسیۆن ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن به‌رێوه‌بچێت و بڕیاربدات ".
ئەو ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران زیاتر گوتی، "له‌یاساى ئێمه‌دا هه‌یه کە ده‌بێت هاوئاهەنگی بكرێت له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مان تا به‌یه‌كه‌وه كاره‌كان جێبەجێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قه‌واره و حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و رێكخراوه لۆكالى و ده‌ره‌كى و میدیاكانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه."
نەشوان بەرزنجی




