٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی ئەمساڵدا ١٠٠٠ کۆمپانیا تۆمار کراون، تۆماری کۆمپانیاکانیش بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی گۆڕدراوە.

هەنگاوی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، (دڵزار ئیسماعیل) لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "یەکێ لە هەنگاوەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بە سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی دەبێت، ئەویش لە تۆمارکردنیان، نەک چاکسازی و پاکتاوکردن".

لە نێوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣ و بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ناوەندەوە، هەرێم تووشی قەیرانی دارایی هات، تۆماری کۆمپانیاکان تا ڕاددەیەک کەمی کرد، بۆ ئەمساڵیش وەک بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، نزیکەی ١٠٠٠ کۆمپانیا تۆمار کراون، کە ٤٣یان بیانین.

لەمەڕ چۆنیەتیی کاری ئەو کۆمپانیایانەی کە ئەمساڵ تۆماریان کردوون (دڵزار) گوتی: "لە کۆتاییی ساڵدا دەتوانین جیایان بکەینەوە، بەڵام بە کۆی گشتی ئەو کۆمپانیایانەی لامان تۆمار کراون، زیاتر بازرگانیی گشتی و بەڵێندەرایەتین".

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار