٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ئامێدییان بۆردوومان کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

ئامێدی-KDP.info-  بە هۆی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بەرەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی سنووری ئامێدییان بۆردوومان کردووە.

(نەوزاد زادە) هاووڵاتیێکی شارۆچکەی ئامیدییە و بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، "فرۆکەکانی تورکیا بە تایبەت ناوچەکانی (نێروە و ڕیکان و نهێل و حەفتەنین)یان بە چڕی بۆردومان کردووە و دووکەلێکی گەورە لە ناوچەکە دەبینرێت، بەڵام چونکە ناوچەکە شاخاوییە و، خەڵک دەترسن بچنە شوێنی بۆردوومانەکان، هێشتا قەبارەی زیانەکە نازاندرێت."

چەندین جار بەرپرسە ئێداری و حزبییەکانی ئامێدی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان قسەیان کردووە و داوایان لە پەکەکە کردووە ناوچەکە جێبهێڵن، چونکە چەندین کێشەین بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.

کــــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار