بابەتی مووچە و پرسگەلی دیکە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانی کۆ کردەوە

هەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان و مووچە و پرسگەلی دیکە دەخەنە بەر باسەوە.
شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیران و یاوەریی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکوەزیران و هەندێک لە وەزیرەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆک فراکسیۆنەکان، سەرۆکی لیژنەکانی پیشەسازی و وزە، دارایی و یاسایی لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، لەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی حکوومەت و پەرلەماندا، دۆخی سیاسی و دارایی و ئابووری و کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان دەخرێنە بەر باس و حکوومەت روونکردنەوە دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنە بەشداربووەکان.




