٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابییانی ئاکرێ لە دژی عەبادی خۆپێشاندانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکیی ئاکرێ ڕایگەیاند، لە دژی لێدوان و بڕیارەکانی (حەیدەر عەبادی)، ئێمە وەک قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ئاکرێ ڕژاینە سەر شەقامەکان و بە هەموو شێوەیەک ئەو بڕیار و لێدوانانەمان پرۆتەستۆ کرد.

(هونەر سەلیم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەموو قوتابی و زانکۆکانی ئاکرێ ئەو بڕیار و هەڵوێستانەی لە بەرانبەر کورد و پێشمەرگە هەیانە پرۆتەستۆمان کردن، چونکە دنیا دەزانێت پێشمەرگە توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنیت و ئەگەر ئەو نەبا، خاکی عێراق تا ئێستاش لە دەست تیرۆریستاندا بوو.''

ئەو گوتیشی: '' ئێمە بە بەرزکردنی ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆمان جارێکی دیکە بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە، چونکە هیچ کەس ناتوانێت لە قارەمانیەتی پێشمەرگە کەم بکاتەوە و  هەموو جیهانیش شانازی بە پێشمەرگەوە دەکات و لە چەندین جێگاشدا باسی قارەمانیەتی پێشمەرگە کراوە لە دژی تیرۆردا و بەتایبەت لە دژی داعش.''

لە دوای ئەو لێدوانەی کە (حەیدەر عەبادی) لە ڕزگارکردنی تەواوی خاکی عێراقدا ڕایگەیاند، کە باسی ڕۆڵی پێشمەرگەی نەکرد لە ڕزگارکردن و سوپاسیشی نەکرد، کاردانەوەیەکی توندی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە و دوێنیش هەرلەبەر ئەو لێدوانە لە هەولێر قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.''

هەر لەسەر ئەم باسە وەزارەتی پێشمەرگەش وەڵامی (حەیدەر عەبادی)ی دایەوە.

کـــاروان بـــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار