٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- بە ھۆی ئامادەکردنی راپۆرتی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی، لە لایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ھەفتەی داھاتوو دوا دەکەوێت، پەرلەمانتارێکیش رایگەیاند، رۆژی یەک شەممەی داهاتوو کۆدەبنەوە.
 
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوێنێ ئێوارە توانیویانە راپۆرتی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی تەواو بکەن و کۆتایی بە کارەکانیان بێنن، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، هاوکات دەست بە گفتووگۆکردنی بکرێت"، هۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە بەرنامەی کار دادەنرێت، پێویستە ٤٨ سەعات پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان رابگەیندرێت.
 
(نازم ھەرکی) گوتیشی، "بڕیاربوو سبەی رۆژی چوار شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەکشەممە دواخرا".
 
سەبارەت بەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە کێ دەگرێتەوە (ھەرکی) باسی لەوەکرد، رێژەیەکی باشی زیندانیان بەر ئەو لێبوردنە گشتییە دەکەون، بەڵام بە ھۆی ئەوەی لەناو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان رەنگە ھەندێک گۆڕانکاری بکرێت، ناتواندرێت رێژەکە دیاری بکرێت.
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار