٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٤٠ کۆمەڵە و سەندیکای پیشەیی داوا دەکەن عێراق بە هەڵەکانیدا بچێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ٤٠ کۆمەڵە و سەندیکای پیشەیی، دژی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و داوا دەکەن کە عێراق بە هەڵەکانیدا بچێتەوە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بەیاننامەی کۆمەڵە و سەندیکا پیشەییەکان لە لایەن (بەختیار حەیدەری) خوێندرایەوە، کە لە بەشێکیدا ھاتووە: "وەک سەرۆکوەزیرانی ھەموو عێراق مامەڵە ناکات و لە گۆتارەکانیدا بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی دەردەخات، بەتایبەتی لە گۆتاری سەرکەوتنی عێراق بەسەر شەڕی داعشدا، ناوی ھەموو ھێزەکانی عێراقی ھێنا، تەنیا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا ١٨٠٠ شەھید و زیاتر لە ١٠ ھەزار برینداری ھەیە."

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ھاتووە: "ناونەھێنانی پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەک لە سەنگ و ھێزی پێشمەرگە کەم ناکاتەوە، بەڵکو (حەیدەر عەبادی) ھێزێکی گەورەی وەک ھێزی پێشمەرگە، کە لە دەستووردا ددانی پێدا نراوە بەنادیدە دەگریت. لە گۆتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەستی نەتەوەی کوردی بریندار کردووە، کە ئەوەش لە بەرژەوەندیی ئارامی و سەقامگیریی عێراق نییە و کورد بە ھیچ شێوەیەک قبووڵی داپڵۆسین و داگیرکاری ناکات و لە دژی ئابڵوقەی سەر میلەتەکەمانین و دژی دەوەستین."

کۆمەڵە و سەندیکا پیشەییەکان ڕایدەگەیەنن: "داوا لە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەکەین، پشتگیری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بکەن و عێراق بەو ھەڵانەی خۆیدا بچێتەوە، ھەروەھا داوای ھەرچی زووە چارەسەرکردنی کێشەی قەزای خورماتوو دەکەین، لەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و تاوانبارانی ڕووداوەکەی خورماتوو بدرێنە دادگا بۆ گەیشتن بە سزای یاساییی خۆیان."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار