کوردستانیان: دەستەڵاتدارانی بەغدا بەرانبەر بە پێشمەرگە بێوەفان
__2017_12_11_h16m12s20__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- چاودێران و ڕۆژنامه‌نوسان دەڵێن، پێشمه‌رگه نه‌بوایه هه‌رگیز سوپای عێراق نه‌یده‌توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست بێنێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌بوو بیزانیایه خیانه‌تی نیشتمانی نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بگرێت.
(سه‌لام كه‌ریم)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێشمەرگە ئەو دەستی ڕزگارییە بوو، کە دوو جار بۆ حکوومەتی عێراق بووە فریشتەی ڕزگاری؛ جاری یەکەم لە سەردەمی (مالکی) و له وه‌ستاندنی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی داعش و دووەم جاریش لە سەردەمی (عەبادی)، كه ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو توانی پاشه‌كشه به داعش بكات و كلیلی ڕزگاریی مووسڵ ڕادەستی هێزه عێراقییه‌كان بكات، بەڵام بەداخەوە، بێئه‌مه‌كی و سوپاسنەکردن و ناونەهێنانی پێشمه‌رگه بۆ (عەبادی) گەر بێوەفایی و بێمنەتی نیشان بدات، زۆر ئاسایی دەیبینین، چونکە ئه‌وان هەروا بوون، لە بەهێزیدا جۆرێک غەڕابوونیان لێ بینراوە، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، کە هه‌رگیز سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی عێراق به چاوی هاووڵاتیبوونه‌وه ته‌ماشای كوردیان نه‌كردوه."
دەر‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، (به‌كر حاجی)، چاودێری سیاسی دەڵێت: "ئه‌گه‌ر خیانه‌تی كه‌سانێكی ناوخۆ و پلانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه‌بوایه، ئه‌وه هه‌رگیز سوپای ئێراق و حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران نه‌یانده‌توانی یه‌ك هه‌نگاو بێنه ناو خاكی پیرۆزی كوردستان، بۆیه ده‌بوو (عه‌بادی) چاك ئه‌وه بزانێت، پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه توانی ئه‌فسانه‌ی داعش بشكێنێت، كه توانیبوی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا زۆربه‌ی خاكی عێراق له‌ده‌ست هێزه پڕچه‌كه‌كه‌ی عێراق ده‌ربهێنێت."
(عه‌بادی) له یادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندبوو، ڕێگه‌گرتن له جوداخوازه‌كان له سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا گرنگتر بوو، مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گه‌لی كوردستانه، كه ده‌نگیان به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دا و عێراقی عه‌ره‌بییان ڕه‌ت كرده‌وه.
(حاجی) ئاماژه‌ی دا: "ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورده له سه‌د ساڵی ڕابردوودا كه له ته‌واوی خه‌بات و شۆڕشه‌كاندا به‌ده‌ستی هێناوه، (عه‌بادی) و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌وه باش ده‌زانن، کە ناتوانن هه‌رگیز سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش هه‌یه (عه‌بادی) غروور كردووه كاتییه و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."
له‌باره‌ی نادیده‌گرتنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن (عه‌بادی)ـه‌وه، (كاروان كه‌لاری)، ڕۆژنامه‌نوس، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رهه‌می فرمێسكی دایكی شه‌هیدانه، پارێزه‌ری خاك و ئاو و گه‌لی كوردستانه، هیچ كات پێویستی به سوپاسی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) نییه، كه ته‌نانه‌ت هێزی به‌سه‌ر هێزه‌كانی به ناو عێراقدا ناشكێت، كه له‌ڕاستیدا ئه‌و هێزانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه دروست كراون و وه‌لائیان بۆ وڵاتێكی تر هه‌یه، نه‌ك ئه‌و عێراقه‌ی (عه‌بادی) باسی ده‌كات."
(كه‌لاری) گوتیشی: "ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناسراون، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و شكانی داعش له مووسڵ به ئازایه‌تی و لەخۆبوردوو‌ییی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان باش ده‌زانن، مووسڵ پێنچ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌بوو، كه شه‌ڕی داعشی لێ بکرێت، كه ته‌واویان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه، ئه‌و ده‌روازانه‌ش پێشمه‌رگه كردنیه‌وه و ته‌سلیمی هێزه‌كانی عێراقی كردن، بۆیه لەڕاستیدا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا پێشمه‌رگه تۆماری كرد، نه‌ك هێزی دیكه."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




