دەست بە گۆڕینی پۆستەکانی کورد لە خورماتوو کرا
__2017_12_11_h15m44s23__ER.jpg)
خورماتوو-KDP.info- ئەمڕۆ پارێزگاری سەڵاحەدین سەردانی قەزای خورماتووی کرد و کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبیشی لە شوێنی قایمقامی قەزای خورماتوو دانا.
لەم بارەیەوە بەڕێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو، عەقید (کاوە مەلا پەروێز)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پارێزگاری سەڵاحەدین سەردانی قەزای خورماتووی کردووە و لە سەردانەکەیدا کەسێکی شیعەی سەر بە ڕێکخراوی بەدر، بە ناوی دکتۆر (حەسەن)ی کردووەتە قایمقامی قەزای خورماتوو.
عەقید (کاوە مەلا پەروێز) گوتی: "حەشدی شەعبی دەسەڵاتی بەسەر تەواوی شارەکەوە ھەیە و بڕیارە لە ڕێگەی قایمقامەوە ھەموو بەرێوبەرە کوردەکانی دیکەی ئەو قەزایەش بگۆڕن، کە پێشتر زۆرینەی فەرمانگەکانی ئەو شارە لە دەستی کوردا بوون."
عەقید (کاوە مەلا پەروێز) گوتیشی: "گۆڕینی قایمقام لە دەسەڵاتی پارێزگاردا نییە و پێویستە لە ڕێگەی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو بێت و دواتریش ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بکرێت، گەرنا پارێزگار مافی گۆڕینی قایمقامی نییە."
بڵند ئیبراھیم




