٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەکەسە سەرۆکی نوێی هەڵبژارد

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەیاندا کە لە قامشلۆی رۆژئاوی کوردستان بەسترا، (سعوود مەلا) سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا.

وەها بڕیار بوو کۆنگرەی چوارەمی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا-ئەنەکەسە-، لە (٧-١١-٢٠١٧)، لە شاری قامشلۆ بەڕێوە بچێت ، بەڵام وەک (ئیبراهیم برۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: 'گرووپێکی سەر بە پەیەدە بە ناوی ''جوانێن شۆڕەشگیر'' و ئاسایشی پەیەدە، هەوڵی بەستنی کۆنگرەکەیان تێک‌دا و نەمانتوانی پێشتر بەڕێوەی ببەیین."

(برۆ) کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا بوو، گوتیشی، کە کۆنگرەکەیان دوور لە چاوی راگەیاندن بەڕێوە چوو و تێیدا (سعوود مەلا) کە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریایە، بوو بە سەرۆکی ئەنجوومەن.

کۆنگرە ئەندامانیشی هەڵبژاردن و پێکهاتوون لە:
١-(ئیبراهیم برۆ) وەک نوێنەری ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد-سووریا لە دەستەی باڵای دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
2- دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە(سیامەند حاجۆ-تاهیر سڤۆک-ئیسماعیل حەساف-ئیبراهیم برۆ-کامیران حاجۆ).
3- ئەنجوومەنی نشتیمانی لیژنەیەکی بۆ بریاردان لە سەر هەموو کارەکانی ئەنجوومەن پێک‌هێنا کە ئەندامانی  بریتین لە سەرۆکی ئەنجوومەن(سعوود مەلا)- پارتی یەكێتی-پارتی چاکسازی-فەسڵە یووسف-نیعمەت داوود).

ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ لە چەندین کۆمەڵە و پارت و لایەنی کوردی رۆژئاوا دامەزرا و، لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پشکداری دانوستاندنی کۆنگرەی جنێف دەبوو.

(سعوود مەلا):
- لە کۆبوونەیەکی فراوان لیژنەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا لە هەولێر لە (٩-٤-٢٠١٤)، بوو بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا.
- لە ساڵی ١٩٦٤ـەوە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریایە.
- لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد-سووریا(ئەنەکەسە) دەکات.

کـــــاروان بـــــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار