ئیبراهیم برۆ: بەشداری له گفتوگۆی دەستووری نوێی سووریا دەکەین

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا دەڵیت، نوێنەری ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆن و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا (ستاففان دیمستورا)دا کۆ دەبنەوە، كه پێوه‌ست ده‌بێ به گفتوگۆ له‌باره‌ی دەستوورێکی نوێ بۆ پاشه‌ڕۆژی سووریا.
(ئیبراهیم برۆ) سەرۆکی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، دوێنێ پێنجشەممە بە یاوەریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە به سەرۆکایەتیی (نەسر حەریری) بوو، لەگەڵ (دیمستورا) نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریادا کۆ دەبنەوە، مه‌به‌ستیش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه لە قۆناغی دووەمی کۆنگرەی جنیف ٨دا ده‌بێ، نووسینه‌وه‌ی دەستوورێکی نوێ ده‌بێ بۆ سووریایه‌كی نوێ.
(برۆ) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ''به‌شداریی ئەنەکەسە لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوشانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بۆ ئه‌وه‌یه كه مافی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا بچەسپێنین.''
ئه‌و كه خۆی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا، ده‌ڵێ: ''ئۆپۆزسیۆنی مكوڕە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو داخوازیانەی کە به نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دراون، كه ده‌بێ سووریای نوێ سووریایەکی فرەئایین و پێکهاته و نەتەوە بێت و کێشەی کوردیش کێشەیەکی نەتەوەیی بێت.''
جێگای ئاماژه‌یه، شاندی رژێمی سووریا لە گفتوگۆکانی جنیف ٨ کشایەوە، هۆکاریش ئه‌وه بوو كه له بەیاننامەی کۆتایی ریاز ٢دا، پێداگری له‌سه‌ر لادانی (بشار ئەسەد) لە قۆناغی ئینتقالیدا كرایه‌وه.
کـــاروان بـــــاعەدری




