لە ناو کەمپی ئاوارەکانی باکووری كوردستاندا کوژراو و بریندار ھەن

مەخموور-KDP.info- قایمقامی قەزای مەخموور ڕایگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا، تەقینەوەیەک لە کەمپی کوردانی باکووری کوردستان لە مەخموور رووی داوە، بەو ھۆیەوە چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی كه کوژراو و بریندار له‌نێویاندا هه‌نه.
(رزگار مستەفا) هه‌روه‌ها بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پاش ته‌قینه‌وه‌كه ھێزەکانی پۆلیس چوونەته شوێنی رووداوەکە، به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه رێگەیان نەداوە بچنە ژوورەوە، تەنھا هێنده زانیاری‌یان داوه كه تەقینەوەیه‌ک لە بارەگایەک رووی داوە و سەرچاوەکەی دیار نییە، هه‌ڵبه‌ته ئێمە تیمی پزیشکی و ئەمبڵلانسمان بۆ ڕەوانە کردوونە.''
قایمقامی مەخموور زانیاریی دا، ''بەپێی زانیارییەکانی ئێمە بە ھۆی ئەو تەقینەوەیه‌وه کوژراو و بریندار ھەنە، بەڵام ھێشتا ئاماری دروست به‌رده‌ست ئێمه نییه.''
بڵند ئیبراھیم




