په‌رله‌مانى كوردستان کۆ دەبێتەوە
__2017_11_13_h18m51s8__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- پەرله‌مانى كوردستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌شت پرۆژه‌یاسا ده‌كرێت و گفتوگۆیش له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر ده‌كرێت و، فراكسیۆنى پارتیش له‌باره‌ى دۆخى خورماتوو ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
وەک بڕیاره سەعات 11ـ‌ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پەرله‌مانى كوردستان کۆ ببێتەوە و له‌كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ش بڕیاره خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌شت پرۆژه‌یاسا بكرێت.
بەر لە کۆبوونەوەکە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولی پاییزه رۆژی چوارشه‌ممه 2017/12/6ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1 – پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاسای هاتوچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
3 – پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
4 – پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
5 – پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
6 – پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو.
7 – پڕۆژه‌یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.
8 – پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتگۆیه‌كی کراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری دووزخورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی خاڵى 2/بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى (54) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
1 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا ره‌سوول) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان).
2 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (به‌هزاد ده‌روێش ده‌روێش) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ) و زیادكردنی ئەو بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
3 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان محه‌ممه‌د) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) و زیادكردنی ئەو بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ).
4 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان) و زیادكردنی ئەو بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (پێشمه‌رگه و كاروبارى شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه (ئارى هه‌رسین) له لیژنه‌ی ناوبراو.
5 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینی).
6 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (گۆران مه‌حمود ئیسماعیل) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (وه‌رزش و لاوان) و لیژنه‌ی (پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان).
وه‌ك گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتی له‌پەرله‌مانى كوردستان(د. محەممەد عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیاره له‌باره‌ى ڕه‌وش و پرسى شارى دووزخورماتوو به ناوى فراكسیۆنی پارتییەوە ڕ‌اپۆرتێكى هەمەلایەن بخاتە ڕوو.
نەشوان بەرزنجی




