نێچیرڤان بارزانی و كۆبیش، جەختیان لە پێویستیی دانوستانی هەولێر و بەغدا کردەوە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كرده‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٥/١٢/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (یان كۆبیش)، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی)، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، كرد. سه‌رۆكوه‌زیران ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




