٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێزدییەکان ئاماری قوربانییەکانیان ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئامارێکی قوربانیانی ئێزدی لە سەرەتای شەڕی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا راگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکە، ٣ ھەزار و ٢٠٧ ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون،  لەوانە ھەزار و ١٣٧ ئافرەتن و ٣٣٥ پیاو و ٩٠٤ منداڵی ڕەگەزی مێ و ٨٣١ منداڵی ڕەگەزی نێرن.  ٣ ھەزار و ٢١٠ کەسی دیکەش لەدەست داعش ماون، لەو ژمارەیەش ھەزار و ٥٠٧ ئافرەت و، ھەزار و ٧٠٣ پیاون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزیدییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئاماری قوربانیانی شەڕی تیرۆریستانی داعشی لە ڕێکەوتی ٢٠١٤/٨/٣ تا ئێستا بڵاو کردەوە، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ئاماژە بە ژمارەی سەرجەم ئێزیدییەکان لە عێراق  و ژمارەی شەھیدکردن و بێسەروشوێنکردن و بەدیلگرتن و ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ژمارەی ئەو کەسانەی عێراقیان بە یەکجاری جێ ھێشتوە، ھەروەھا تەقاندنەوەی مەزار و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و گۆڕە تاکەکەسییەکان لە ماوەی ڕابردوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش تاکو ئێستا بە وردی خستووەتە ڕوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

-  ‌‌ ژمارەی ئێزدییەکانی عێراق (٥٥٠.٠٠٠) کەس بووە.

-  ژمارەی ئاوارەکانی  لە کاتی دەستپێکردنی  شەڕ تا ئەمڕۆ (٣٦٠.٠٠٠) ھەزار کەس بووە.

-   ژمارەی شەھیدانی ئێزدی تا ئەمڕۆ (١٢٩٣) کەس بووە.

- ژمارەی ئەوانەی بێ باوک، یان دایک یا ھەردووکیان:

بێ  باوک (١٧٥٩)- بێ دایک (٤٠٧)– بێ دایک و بێ باوک (٣٥٩).

- ئەو منداڵانەی لەگەڵ دایک و باوکیان لەدەستی داعشن (٢٢٠.(

کۆی گشتیی بێ دایک و باوکان (٢٧٤٥) منداڵ.

-‌ ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان تا ئێستا (٤٧) گۆڕی بەکۆمەڵ، ژمارەکە لە داھاتوودا زیاتر دەبێت، ئەمە سەرەڕای دەیان گۆڕی بەتەنیا.

- ژمارەی مەزاری ئایینی ئیزدی کە تا ئێستا بە دەستی داعش تەقێندراوەتەوە، (٦٨) مەزارە.

- ژمارەی ئەو ئیزدیانەی کە وڵاتیان جێ ھێشتووە بە یەکجاری، پتر لە ١٠٠ ھەزار کەسن.

-  ژمارەی ونبووان ٦٤١٧ کەسن لەو ژمارەیە:

مێ (٣٥٤٧)، نێر (٢٨٧٠).

- ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی  داعش تاوەکو ئێستا (٣٢٠٧)،  لەوانە (١١٣٧) ژن و (٣٣٥) پیاو، منداڵی کچ (٩٠٤)، منداڵی کور (٨٣١).

ئەوانەی کە تاوەکو ئێستا ماون، (٣٢١٠)، لەو ژمارەیە (١٥٠٧) ژن و (١٧٠٣) پیاو.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار