٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی کەرکووک لە هەولێر کۆمەک دەکرێن و نەوتیان پێ دەدرێ.. نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دیاری كرد، 100 هەزار ئاوارەی كەركووك ڕوویان لە هەولێر كردبوو، ڕۆژانەش ئەو ژمارەیە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، ڕێكخراوەكانیش بەردەوام هاوكاریی ئەو ئاوارانە دەكەن و نەوتیش بەسەر هەندێك لە ئاوارەكاندا دابەش كراوە.

(عەلی ڕەشید)، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ڕۆژانە ئاوارەكانی كەركووك و ناوچەكانی دیكە لە سنووری پارێزگای هەولێر كەم و زیاد دەبن، ئەوانە نەهاتوونەتە ناو كەمپەكان كە سەرژمێری بكرێن، كە چەند ئاوارە هاتوونەتە سنووری هەولێر، زۆربەیان ئەوانەی ئاوارە بوونە، چوونەتە لای خزم و كەسانی خۆیان، بەڵام لە سەرەتای هاتنیان زیاتر لە 100 هەزار كەس بوون، ئێستا ڕێژەكە كەم بووەتەوە، كە هەندێك لە خێزانەكان چوونەتە لای خزم و كەسانی خۆیان لە شوێنەكانی دیكە."

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردەوە: "بۆ دابەشكردنی هاوكاری بەسەر ئەو ئاوارانەدا لەگەڵ مانگی سووری عێراق، لقی هەولێر و، مانگی سووری توركیا بەشێكی زۆری هاوكاری گەیەندراوەتە ئەو ئاوارانە، بڕێك نەوتیشیان بەسەردا دابەش كراوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەورێكی باڵای هەبووە لە دابەشكردنی پێداویستییەكان بەسەر ئەو ئاوارانەدا".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار