مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی (جەلال ئەحمەد بەگ) و (مەلا عەباس) دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- مەكتەبی (سەرۆك بارزانی)، لە دوو پەیامی جیادا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی (جەلال ئەحمەد بەگ) و (مەلا عەباس) دەكات.
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
زۆر بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەلال ئەحمەد بەگ)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (جەلال ئەحمەد بەگ) كەسایەتیی دیاری شەقڵاوەمان پێگەیشت.
هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بە خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزمان و دۆستانی میرانی شاری شەقڵاوە رادەگەیەنین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
3ـی12ـی2017
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
زۆر بەڕێز هەڤاڵ (مەلا عەباس)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی گوندی دێڵزیان (میر حەمەد عومەر میر حەمەد)ـی براتانمان پێگەیشت.
هاوخەمی خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمان و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبووی براتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك
3ـی12ـی2017




