٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆككۆمار، لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە لەگەڵ فڕاكسیۆنە كوردییەكاندا كۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  سەرۆككۆماری عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە لەگەڵ فڕاكسیۆنە كوردییەكاندا كۆ بووەوە و، تێیدا جەخت كرایەوە كە ھەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیاسایەدا، نادەستوورین و قبووڵیشی ناكەن.

لەو بارەیەوە، ئەندامی لیژنەی دارایی و بەشداربووی كۆبوونەوەكە، حاكم (سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ سەرۆكفڕاكسیۆنە كوردییەكان و ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی، لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو و پشكی ھەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیاسایەدا، كۆ بووینەوە".
(سلێڤانەیی) گوتیشی، "لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە، ھەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا نادەستوورین، چونكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دەستووردا ددانی پێدا نراوە و ناكرێت پشتگوێ بخرێت و بكرێتە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە گۆڕانكاری لەو پڕۆژەیاسایەدا بكرێت و بكرێتە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونی كردەوە، كه‌ لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوه‌، كه‌ پێویستە پشكی ھەرێمی كوردستان هەروەك چۆن لە دەستووردا ھاتووە ١٧% بێت، لە ئێستایشدا بە ھەمان شێوە بێت و ناكرێت لەمە كەمتر بێت، بۆیە پێویستە بەغدا بە خۆیدا بچێتەوە، چونكە پێشێلكاریی دەستوور دەكات و بە بەرچاوی وڵاتانیشەوە خۆی ناشیرین دەكات.
لەبارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیشەوە گوتی، بە ھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، كۆبوونەوەكە بۆ ماوەی سەعاتێك دوا خراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار