تورکمانەکان نیگەرانن و (سەرۆک بازرانی)یش دڵنیایی داونهتێ
ههولێر-KDP.info- پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ (سەرۆک بازرانی)، باسیان لە چەند نیگەرانییەکی خۆیان کردووە. ئەندامێکی شاندی تورکمانەکان، ئاشکرای دەکات لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) بەڵێنی پشتگیریی تەواوی پێ داون.
(سەرۆک مهسعوود بارزانی) لە میانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پێکهاتەی تورکمانی هەرێمی کوردستان، باسی لە هەڵوێستە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرد.
(مونا قەهوەچی) سهرۆكى گردبوونهوهى بێلایهنى توركمان کە یەک لە ئەندامانی شاندی تورکمانەکان بوو، نەیشاردەوە ئەوان باسیان لە دڵهڕاوکێی و مەترسییەکانی سەر پێکهاتەی تورکمانان بۆ (سەرۆک بارزانی) کردووە.
(مونا قەهوەچی) لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، "هەندێ حزب و لایەن دەیانەوێ لیستی کارتۆنی تورکمانی بۆ هەڵبژاردنی دابێی پەرلەمان دروست بکەن و ئەمەش بۆ پێکانی ئامانجەکانی خۆیانە، ئەوە ببووە مایەی دڵهڕاوکێی ئێمە. هەروەها بەشێکی حزبە کوردییەکان دەیانەوێ لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەموار بکەنەوە و کۆتا بۆ پێکهاتە و کەمینەکان نەمێنێ."
ئەوە، ئەو هەوڵانەن کە پێکهاتەی تورکمان لێ نیگەران بوونە و (قەهوەچی) دەڵێ، "لە بەرانبەر (سەرۆک بارزانی) جەختی کردەوە کە ئەو هەوڵانە قبووڵکراو نین و رێگە بە دەستکاریکردنی سیستەمی کۆتا نادرێت."
(قەهوەچی) کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، پێی وایە دۆخی ئێستای کوردستان لە پاشهڕۆژێكی نزیکدا بە "ئەرێنی" دەگۆڕدرێ، بەڵام پێویستی بە ددانبەخۆداگرتن هەیە.
کاوە جەم




