٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێزێكی سەربازی ئەمەریكا رەوانەی خورماتوو كرا

سەرچاوە: KDP.info
 
خورماتوو-KDP.info- شەوی رابردوو، ھێزێكی دیكەی ئەمەریكا رەوانەی خورماتوو كراون، بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوویش دەڵێ، دوای چوونی ئەو ھێزە بۆ خورماتوو، حەشدی شەعبی ناتوانن پێشێلكاری ئەنجام بدەن.
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمەریكا بە چەندان جۆری چەك و سەربازەوە رەوانەی سەربازگەی "كەیوەن" كراون لە كەركووك و لەوێ نیشتەجێ كراون، شەوی رابردوویش نزیكەی ٣٠ ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازی بە ١٥٠ سەربازەوە رەوانەی سەربازگەی سدیق لە خورماتوو كراون.
 
لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو عەقید (كاوە مەلا پەروێز)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "شەوی رابردوو نزیكەی ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی دیكەی ئەمەریكا رەوانەی سەربازگەی سدیق لە ناوچەی حلێوە لە خورماتوو كراون، كە نزیكەی ١٥٠ سەربازی ئەمەریكایی دەبن و لەوێ نیشتەجێ كراون.
 
لەبارەی ئامانجی چوونی ئەو ھێزە بۆ خورماتوو، بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو گوتی، "چوونی ھێزی ئەمەریكا بۆ ئەو ناوچانە، ئارامی بە دۆخەكە دەبەخشێت، چونكە ئەگەر ھێزی ئەمەریكا لەوێ بن، حەشدی شەعبی ناتوانێت پێشێلكاری ئەنجام بدات، لەبەر ئەوەی ترسیان لێیان ھەیە و رێگرییان لێ دەكەن و، ئەو ھێزەی چوویشە، ھێزێكی كەم نییە.
 
(مەلاپەروێز) ڕووونیشی كردەوە، تا ئێستا حەشدی شەعبی مكوڕە لەسەر ئەوەی رێگە نادات كورد بگەڕێتەوە بۆ خورماتوو، بەڵام گەر ھێزی ئەمەریكا لەوێ ھەبن و ئەمنییەت بگەرێتەوە، ئەو كات كوردیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شارە، چونكە پێویستە ئیدارەی ھاوبەش دروست بكرێت.
 
دوو رۆژ لەمەوبەر، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكانی مووسڵ (شێخ مزاحم ئەلحوێت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە لەگەڵ ئەمەریكا رێك كەوتووین كە ھێزی ئەمەریكا لە ھەموو ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بڵاوەیان پێ بكرێت، ئەمەیش بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی پێشێلكاری لەلایەن حەشدی شەعبییەوە".
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار