فازڵ میرانی ده‌ڵێت: داواكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ، له لاوازیی كورد نییه

هه‌ولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، زیاتر له 90%ی خه‌ڵكی كوردستان له ریفراندۆمدا ده‌نگیان به به‌ڵێ دا و ئه‌مه‌ش مافێكی سرووشتی هه‌موو گه‌لانی جیهانه، هه‌وره‌ها گوتی كه ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بوونه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا تۆمار كراون.
(فازڵ میرانی) ئه‌و لێدوانه‌ی له چله‌ی ماته‌مینی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا) جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكه‌ش كرد، گوتیشی: ''داواكاریی كورد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، له لاوازیی كورد نییه كه هه‌ندێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه كه كه‌سانی پاك له لێكۆڵینه‌وه سڵ ناكه‌نه‌وه و كه‌سانی به‌هێز هه‌میشه ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانن.''
(میرانی) گوتی: ''به هه‌ڕه‌شه و سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵ، ناتوانرێت هه‌یبه‌ت و ئیراده‌ی گه‌لێك بشكێندرێت، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد، كه هه‌میشه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئیراده‌ی خۆی داوه و له ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.''
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، ''ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بوونه‌ته واقعێك و پێویسته هه‌موو به یه‌كه‌وه پشتگیری لێ بكه‌ین'' و گوتی، ''رووداوه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی دوژمنانه كه ئیراده‌ی گه‌لی كورد به تانك و تۆپ ناڕوخێت و له‌ناو ناچێت.''
له 'كوردستان٢٤'ه‌وه




