دوو كچی دیكه‌ی كۆچۆ و ته‌ل عوزێر رزگار كران

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك دەڵێت، ئەمڕۆ هه‌ینى دوو كەسی دیكەی كوردانی ئێزدی كە خەڵكی شنگالن، لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كران.
(حوسێن قائیدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بە هەوڵی نووسینگەكەمان دواى وه‌رگرتنى زانیارى، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، توانیمان دوو كەسی دیكەی كوردانی ئێزدی كە خەڵكی ناوچەكانی كۆچۆ و ته‌ل عوزێرى سەر بە شارۆچكەی شنگالن رزگار بكه‌ین.''
ڕزگاركراوه‌كان كه كچن و یه‌كێكیان ته‌مه‌ن 11 ساڵان و ئه‌وه‌ى تریش 16 ساڵانه و، پاش وه‌رگرتنی زانیاریی دروست، له سووریا له چنگی داعش ڕزگار كراون.
(قایدی) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، "سه‌ڕه‌راى قه‌یرانه‌كان و ئه‌و ئابڵۆقه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه و هاتنى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانمان به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆ رزگاركردنی كەسانی دیكەی ژێر دەستی داعش.''
تا ئێستا 3 هه‌زار و 210 كه‌س له رفێنراوانى كوردانى ئێزدى، له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار كراون.




