٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاکم ئەحمەد: زیاتر لە ٢٠٠ کەیسی گەندەڵی بەردەستن و ٧٠%ـی لە قۆناخی دادگایکردن دان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر  -KDP.info-سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، زیاتر لە ٢٠٠ کەیسی گەندەڵی بەردەستن و ٧٠%ـی لە قۆناخی دادگایکردن دان. دەشڵێ، خەڵکێکی زۆر بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر کراون.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان( حاکم ئەحمەد ئەنوەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:"
تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەیسی گەندەڵی لامان بەردەستە و زۆرینەی کەیسەکان لە قۆناخی دادگایکردن دان، واتە ٧٠%ی کەیسەکان لە دادگان، بەردەوامیش زانیاریمان پێدەگات و لە کارکردن لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوامین، کەیسەکانیش جۆراوجۆرن، لەوانە خراپبەکارهێنانی دەستەڵات و بەهەدەردانی ماڵی گشتیی و وەرگرتنی رەشوە و جۆری دی.

لەبارەی لێپێچینەوە لەگەڵ کەسە باڵاکانیش کە دەستیان لەگەندەڵی هەبووبێ، (حاکم ئەحمەد) دەڵێ، بەبێ جیاوازی کاردەکەین، ئەوەی زانیاری لەسەردرابێ کاری خۆمان لەسەری کردووە و لەوانە کەسی وای تێدایە کە پلەی راوێژکارە، یان بەڕێوەبەری گشتییە لە حکوومەت، زانیاری لەسەر کێی بدرێت ئێمە کاری خۆمان دەکەین، پرۆسەکەیش کاتی دەوێ، کەیسی وا هەیە کە هەشت مانگە لە دادگایە و هێشتا یەکلا نەبووەتەوە، بۆیە پرۆسەکە کاتی دەوێ.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەیشی دا کە شەش مانگ جارێک راپۆرتی خۆیان بڵاودەکەنەوە و بڕیاریشە لە رۆژانی دابێ بەبۆنەی رۆژی جیهای دژە گەندەڵی و کۆتایی ساڵەوە راپۆرتێکی دیکەمان دەبێ.

گوتیشی، نەهێشتنی گەندەڵی هاوکارییەکی باشمان دەکرێ، ئەگەر ئەو کەیسانە یەکلاببنەوە ئەوا قۆناخێکی زۆرباش دەبێ بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، خەڵکێکی زۆریش بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر کراون.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار