مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد

هەولێر-KDP.info- راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی لەدایکبوونی پێخەمبەر (محەمەد مستەفا) درودی خوای لێبێت ئاراستەی سەرجەم موسلمانانی کوردستان و جیهان کرد. لە پەیامەکەدا راشیگەیاند، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستان هاتووه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌كات، كۆتایی بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به ئامانجه‌كانی بگات و له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بژێت.
دەقی پەیامی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و دڵۆڤان
به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د مسته‌فا (درود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی دی بۆ په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و ته‌بایی و سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی ئاین بۆ مه‌رامی دوور له په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی نێوان مرۆڤه‌كانه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌ناهه‌ق به‌سه‌ر كوردستان هاتووه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای یه‌كسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌كات، كۆتایی بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان به ئامانجه‌كانی بگات و له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بژێت.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
29/11/2017




