نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عیراق كۆبوونه‌وه

هەولێر-KDP.info- سه‌ركۆماری عیراق دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ولێر و به‌غدا خوازیارن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ڕیگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی گشتی و بونیاتنه‌ره‌وه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ به شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت و ئارامی و یه‌كیتیی ڕیزه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پێشكه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا، مسۆگه‌ر بكات.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٩/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ (د. فوئاد مه‌عسووم) سه‌ركۆماری عیراقی فیدراڵ كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ كران.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆماری عیراقی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا ده‌ربڕی به شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا بێت.




