وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین په‌یامێك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكدا كه به ڕێگه‌ی كو‌نسووڵی گشتیی وڵاته‌كه‌یان ئاراسته‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، (وانگ یی هو)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌خت له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و په‌ككین ده‌كاته‌وه و هیوای خواستووه هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ئارامییه‌ى به‌م دواییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه بپارێزرێت، دوور له گرژی به ڕێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان گارانتی بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٨/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (تان بانگلین) كو‌نسووڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڕێز بانگلین، جیا له گه‌یاندنی په‌یامی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایشى به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی چینی كرد كه به باشترین شێوه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و په‌ككین په‌ره‌پێبدات و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ چین هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ن گرژییه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن.




