نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كونسوڵی توركیا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك كونسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٨/١١/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (محه‌مه‌د ئاكیف ئینعام) كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك كونسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا (ئاكیف) سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له چوار ساڵی ڕابردووی كاره‌كانیدا وه‌ك كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر پاڵپشتیی ته‌واو له كاره‌كانی كراوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵی داوه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئانکارا بدات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و زیاتر په‌ره‌پێدانی كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ (ئاكیف) له پۆسته نوێكه‌ی خواست و سوپاسی كرد بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كانی به باشترین شێوه له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییانه‌ی حكوومه‌تی توركیای كرد بۆ زیانلێكه‌وتوان و قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه له هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به په‌یوه‌ندییه دۆستایهتییهكانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌دات و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌ی له ڕابردوودا له نێوان هه‌ولێر و ئانکارادا هه‌بوو، به هه‌وڵی هه‌ردوولا بۆ دۆخی جاران بگه‌ڕێنرێته‌وه.




