داوادەکرێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ڕووداوەکانی خورماتوو بێتە دەنگ
__2017_11_28_h14m52s11__ER.jpg)
خورماتوو-KDP.info- کاولکار و پێشێلکاری لە دووزخورماتوو تا دێت فراوانتر دەبێت، حەشدی تورکمانی و حەشدی شەعبی دەستیان بە وێرانکردنی ماڵە کوردەکان کردووە و لایەنەکانی کوردستانیش هۆشداری دەدەن لە ئەگەری خراپبوونی ڕەوشەکە.
لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر 3000 خانووی هاووڵاتییانی كورددا گیراوە، هەروەها ماڵی 2000 هاووڵاتیی كورد لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە تاڵان كراون، 400 ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە 50 خانووش تەقێنراونەتەوە. (ڕێناس جانۆ)، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەوەی لە خورماتوو دەکرێت جینۆسایدە، ماڵە کورد دەسووتێنرێن و دەکرێنە ئامانج، گەڕەکە کوردییەکان وێران دەکرێن، خەڵکی کورد دەربەدەر کراون، دەستدرێژی دەکرێتە سەر ماڵە کوردییەکان، تا ئێستا پێکهاتەی کورد لەو شارە ئاوارە کراوە، چەند کەس ڕفێنراون و کوژراون، حەشد مەترسیی زۆری لەسەر ئارامیی ئەو شارە دروست کردووە و بەڵگەی تەواویش لەبەردەستە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن حەشد چی کردووە".
(ڕێناس جانۆ) ئەوەشی خستە ڕوو: "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، بێنە سەرخەت و ئەو دۆخە قبووڵ نەکەن و ئامادەشین بەڵگەکان بخەینە بەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی."
لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمان و حکوومەتیشەوە، (جانۆ) گوتی: "لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانییەکی زۆر هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی پشتگیری لە سیاسەتی حەشد دەکەن، زۆرینەی پەرلەمانن، بۆیە خۆیان لەو پرسە بێدەنگ کردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر نیگەرانە لە دۆخی ئەو خەڵکەی لە خورماتوو دەربەدەر بوونە، دوای ئەوەی بە زۆرەملێ لە لایەن میلیشیاکانەوە لە ماڵەکانیان دەربەدەر کراون. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو بەڵگانە بکات، کە ماڵی خەڵک بە مەبەست وێران کراوە و خەڵکی کورد لە شارۆچکەکە بە زۆرەملێ وەدەرنراوە."
(ڕێناس جانۆ) دەڵێت: "دەبێ لە پەرلەمانەوە پرۆژەیەک هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەڵکەی زەرەرمەند بوون لەو ڕووداوە." هاوکات سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: "١٨٠ هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر هاتووه و به هۆی هێزه‌كانی عێراقه‌وه ماڵی خه‌ڵك زۆر سووتاوه و ڕووخاوه و ته‌عه‌دا له خه‌ڵك كراوه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ھێزه‌كانی عێراق."
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه پێك بهێنێت و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، بێنه سه‌رخه‌ت و له‌و ڕووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووه."
کارزان سەباح هەورامی




