ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دۆخی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و خورماتووی تاووتو كرد
هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، (نێچیرڤان بارزانى) له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندى باڵاى حكوومه‌ت بۆ لاى حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ تاووتوكردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ دۆخى ئێستا و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27/11/2017، به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بوونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دواسه‌ردانى شاندى باڵاى حكوومه‌ت بۆ لاى حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو و دووپاتى كرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ تاووتوكردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ دۆخى ئێستا و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.
دواتر (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى سه‌ردانێكى فه‌رمیى خۆى بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كرد. تیایدا ڕوونى كرده‌وه كه له دیداره‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له كۆشكى سپى و كۆنگرێس و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، ڕووداو و گرژییه‌كانى دواى ڕیفراندۆم و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له ڕێگه‌ى دیالۆگ و له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، تاوتوێ كراون.
(فه‌لاح مسته‌فا) جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا خوازیارى ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌ره پێبدات و پشتگیرى له قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تێكى به‌هێز و یه‌كگرتووى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خۆشحاڵه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه هه‌ردوولا هان ده‌دات ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و به گفتوگۆ بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یڕه‌وى دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى شاره‌وانى له هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرد به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ساڵى 2009، كه له‌لایه‌ن (نه‌ورۆز مه‌ولوود) وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه، خرایه ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پلانى وه‌زاره‌تى بۆ په‌ره‌پێدان و چاكسازى له به‌ڕێوه‌بردنى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى زبڵ و خاشاك له هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرد، كه مه‌به‌ست لێى ڕاگرتنى پاكوخاوێنى زیاترى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕینمایى و هۆشیاركردنه‌وه، چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه ته‌ندروستییه‌كان و زبڵ و خاشاكه به سیسته‌مێكى پێشكه‌وتوو له‌پێناو ژینگه‌یه‌كى خاوێنتر و ته‌ندروستدا وه‌ك له پلانى وه‌زاره‌تدا هاتووه.
(مه‌حموود حاجى ساڵح) وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، تایبه‌ت به ڕووداوه‌كانى دووزخورماتوو و كه‌ركووك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى هه‌ردوو شاره‌كه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان، كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجامى دابوو، ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد. تیایدا ئاماژه‌ى بۆ دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كان كرد و ڕوونى كرده‌وه كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێویستییان به كۆمه‌ك و هاوكارى هه‌یه، به‌تایبه‌تیش پێداویستیى هه‌نووكه‌یى و خێرا، وه‌ك دابینكردنى چادر و هۆكاره‌كانى خۆگه‌مكردنه‌وه و بنیاتنانى كه‌مپ و بنكه‌ى ته‌ندروستى و قوتابخانه‌ى گه‌ڕۆك و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى ژیان.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد به‌په‌له هاوكارییان پێ بگه‌یه‌نن و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تیشى ڕاسپارد له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن. جه‌ختیشى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه و دۆكیوومێنت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به خه‌ڵكى ناوچه‌كه ئه‌نجام دراون.




